سیستەمی زانیاری و سەرگەرمی تاچ پڕۆی خۆت نوێبکەرەوە

سیستەمی زانیاری و سەرگەرمی تاچ پڕۆی خۆت نوێبکەرەوە

بە نوێکردنەوەی نەرمەکاڵاکان لە جاگوارەکەتدا دەستت دەگات بە نوێترین تایبەتمەندی و خزمەتگوزارییەکانی سیستەمی زانیاری و سیستەمی زانیاری و سەرگەرمیەکەت.١

چۆن نوێکردنەوەی بێ وایەری نەرمەکاڵا چالاک بکەین

١. کەنێکت

١. کەنێکت

لەسەر شاشەی تاچەکەت ئایکۆنی ‘ڕێکخستنەکان’ داگرە و ‘هەموو ڕێکخستنەکان’ هەڵبژێرە. درێژە بدە و بچۆ بۆ مینیوی ‘پەیوەندی’ و داتاکانی مۆبایلەکەت بکە بە ‘On’، یان وای فای ئۆتۆمبێلەکەت چالاک بکە.
٢. داگیرساندن

٢. داگیرساندن

بڕۆ بۆ ‘هەموو ڕێکخستنەکان’ و ‘نوێکردنەوەی نەرمەکاڵا’ هەڵبژێرە. ئەم مینیوە بژاردەی داگیرساندنی نوێکردنەوەی نەرمەکاڵاکانت پێدەدات. ئەگەر کوژاوەتەوە، تەنها دوگمەی پاوەر داگرە بۆ گۆڕینی نوێکارییەکانی نەرمەکاڵا بۆ ‘On’.
٣. پەسەندکردن

٣. پەسەندکردن

ئەم تایبەتمەندییە پابەندە بە مەرج و ڕێساکانەوە. ئەگەر ئەم مەرج و ڕێسایانەت خوێندووەتەوە و قبوڵت کردووە، بۆ چالاککردنی نوێکردنەوەی نەرمەکاڵاکان لە پنجەرەیێک کە لەناکاو دەکرێتەوە 'ڕازیبوون' هەڵبژێرە.

چۆن نوێترین نوێکاریەکان دابەزێنین

١. نوێکردنەوە دەست پێبکە

١. نوێکردنەوە دەست پێبکە

بڕۆ بۆ ‘ڕێکخستنەکان’ > ‘هەموو ڕێکخستنەکان’ > ‘نوێکردنەوەی نەرمەکاڵا’ و لەسەر ‘پشکنین بۆ نوێکردنەوە’ کرتە بکە. ئەگەر نوێکارییەک بەردەست بوو، ئەوا پەنجەرەیێکی لەناکاو لەسەر شاشەی تاچەکەت دەردەکەوێت کە سێ بژاردەی تێدایە: ‘ئێستا دایبزێنە’، ‘دواتر بیرم بخەرەوە’ یان ‘نوێکردنەوە بپەڕێنە’.
٢. دابەزاندن

٢. دابەزاندن

دوای فشاردان لەسەر ‘ئێستا دایبەزێنە’ و ڕازیبوون بە مەرج و ڕێساکان، نوێکردنەوەکە دەست پێدەکات. دەتوانیت بەردەوام بیت لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلەکەت وەک ئاسایی لەکاتێکدا سیستەمی ئینکۆنتڕۆڵ تاچ پرۆ نوێ دەبێتەوە
٣. تەواو

٣. تەواو

کاتێک نوێکردنەوەکە بە سەرکەوتوویی تەواو بوو، ئاگادارکردنەوەیەک لەسەر شاشەی تاچەکەت پێدەگات. ئێستا ئۆتۆمبێلەکەت نوێکراوەتەوە بۆ تیراژی نوێی نەرمەکاڵا.

تێبینییەکانی بڵاوکردنەوەی نوێکردنەوەی نەرمەکاڵا

دەتوانن زانیاری زیاتر لەسەر ناوەڕۆکی هەر بڵاوکراوەیەکی نەرمەکاڵا لە ڕێگەی ئەم بەستەرانەی خوارەوە بدۆزنەوە.


پرسیارێکتان هەیە دەربارەی سیستەمی زانیاری و سەگەرمی جاگوارەکەتان؟

ڕەنگە پرسیار باوەکانمان پێشتر وەڵامەکانی هەبێت.

ناتوانرێت هەموو ئۆتۆمبێلەکان لە ڕێگەی OTA نوێ بکرێتەوە.


١نوێکردنەوەکە بەندە بە ڕەزامەندی خاوەن/شۆفێرەوە. پەیوەندی تۆڕ پێویستە.