بابەتی نوێی کارەبایی لە
چیرۆکی گران توریزمۆی ئێمەدا

زۆرترین خێرایی ٤١٠km/h، دیزاینێکی ئایرۆداینامیک کە بە تەواوی وردکراوەتەوە و تەکنەلۆژیای سەرەوەی پۆدیۆم پێناسەی جاگوار ڤیژن گران توریزمۆ SV دەکات – نوێترین ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێی مەجازی تەواو کارەباییمان کە بۆ گران توریزمۆ پەرەی پێدراوە و وەک لێکۆڵینەوەیەکی دیزاینی تەواو دروستکراوە.

"یەک ئامانجمان پێدرا: هەموو ئەو شتانە وەربگرین کە جاگوار ڤیژن GT کوپێ زۆر تایبەت دەکات - توانای کارکردن، کۆنتڕۆڵکردن و دەنگی - و بیبەینە ئاستێکی دیکە."
جەمال حەمیدی
بەڕێوەبەری ئەندازیاری کۆمپانیای جاگوار SV

وەک کۆتا پێشبڕکێکاری بەرگەگرتنی مەجازی دیزاین کراوە، سیستەمی پاڵنەری نائاسایی سەرجەم کارەبایی نوێی ڤیژن GT SV لەلایەن هەمان ئەندازیارانی ثێشبڕکێی جاگوارەوە پەرەی پێدراوە کە لە پشت یەکەم ڤیژن GT کوپێ و جاگوارI-TYPEەوە شەش وەرزی یەک لە دوای یەک لە فۆرمۆلا Eدا بوون.

ئەرکی بەکارهێنانی هێزی نوێی ڤیژن GT SV بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پێشبڕکێی ورووژێنەرتر بۆ یاریزانان کەوتە ئەستۆی تیمی ئەندازیاری SV ی جاگوار.

٠-١٠٠km/h​​

١.٧١چرکە


ئۆتۆمبێلێکی ڕەسەنی سپۆرتی جاگوار لە سەرەتای وەستانەوە

زۆرترین خێرایی

٤١٠km/h


ژمارەکان کە ڕەنگدانەوەی پێشبڕکێکاری بەرگەگرتنی کارەبایی کۆتایین

تۆرکی یەکجارەکی و خێرا

٣,٣٦٠Nm


زیرەکی لێخوڕینی هەموو تەگەرەکان و ڤێکتەرکردنی تورکی دڵنیای دەدات لە چالاکی و کۆنترۆڵی زیاتر

زۆرترین هێز

١,٤٠٠kW


چوار ماتۆڕی کارەبایی بە پاترییەکی پێشکەوتووی ١٠٠ kWh لیتیۆم ئایۆن کاردەکەن

ئەزموونی کۆتایی مەجازی لێخوڕین

ئۆتۆمبێلی نوێی ڤیژن GT SV بە تەواوی لە جیهانی مەجازیدا ئەندازیاری کراوە لەگەڵ ئایرۆداینامیک کە باشتر کراوە و تاقی کراوەتەوە و سەلمێنراوە بە بەکارهێنانی ئامرازە پێشکەوتووەکانی ھاوشێوەکردن. ڕەنگدانەوەی زیادبوونی هێز و تورکی لە چوار ماتۆڕی کارەباییەوە بۆ سێ ماتۆڕی پێشەکییەکەی، ئۆتۆمبێلی نوێی ڤیژن GT SV دەنگێک دروست دەکات کە ئامانجدارتر و جیاوازترە.

بە شێوەیەکی ڕەسەن و لە ڕووی ئایندەییەوە جاگوارە.