
هەر لە سەرەتای بەرهەمهێنانی یەکەمین ئۆتۆمبێلی جاگوار ساڵی ١٩٣٥، ئێمە سنووری ئەگەرەکەکانمان تێپەڕاندووە، کە ئەمەش وێنەدانەوەی بیر و ئەندێشەی سێر ویلیام لیۆنە. پێداگری دەکرد کە هەر ئۆتۆمبێلێک کۆمپانیاکە بەرهەمی دەهێنێت، جیاواز لە هەموو شتێک کارایی و جوانی ئاوێتەی یەکدی بکات. دیدگای سازش نەکراوی ئەو پێوەری نوێی دانا کە تا ئێستاش پێی دەژین.
ئێمە بەردەوامین لەو نەریتە بە خستنەبازاڕی F‐TYPE نوێ. ئەم ئۆتۆمبێلە وەرزشییە دوو کورسییە یەکلاکەرەوەیە بەردەوامە لە هێڵێکی بەرهەمهێنانی ڕێزدار کە لە جۆرەکانی C، D و E‐Types دەستیپێکرد. ئەم دووەمیانە نموونەیێکی بەردەوامە، هێشتا بە جوانترین ئۆتۆمبێل دادەنرێت لە جیهاندا، ئەو بازاڕەی پێناسە کرد کە F‐TYPE ئەمڕۆ پێناسەی دەکاتەوە.
DNA ی جاگوار لە سەرانسەری مەودای ئێمەدا دەستبەجێ دەناسرێتەوە – پاکییەکی بێ هەڵەی هێڵ هەیە کە بە هەموو مۆدێلەکانماندا تێدەپەڕێت. چالاکی و بەهێز؛ بریقەدار و ئیغراکردن؛ متمانە بەخۆبوون و غەریزەیی: هەموو ئەم سیفەتانە لە ئۆتۆمبێلەکانماندا ڕەنگ دەدەنەوە.
وەک کۆمپانیایەک، ئێمە شانازی بە ڕۆڵی خۆمانەوە دەکەین لە ئابووری جیهانی و بەریتانیادا – دروستکردنی هەزاران هەلی کار لە هەمان کاتدا بەدوای باشی ئۆتۆمبێلدا دەگەڕێین لە بەریتانیا و لە سەرانسەری جیهان. بە پابەندبوونێکی قووڵ بە بنەماکانی دامەزرێنەرمان، جاگوار بۆ ساڵانی داهاتوو لە پێشەنگی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی شاهانە دەمێنێتەوە.