ئۆتۆمبێلکە

ستانداردێکی بوێرانەی نوێ لە تەکنەلۆژیای ئۆتۆمبێلی پیشبڕکێدا. ئۆتۆمبێلی جاگوار لە جۆری I- TYPE 7 بە هێزی پاڵنەرێکی پێشکەوتووی تەواو نوێوە دەچێتە نێو گۆڕەپانی پێشبڕکێوە. کارایێکی بێ وێنە، داهێنان و توانای لێخوڕینی هەموو تەگەرەکانی هێنایە ئاراوە.

تیمەکە

شۆفێرێکی پێشبڕکێ بە عەزییەکی جاگوار TCSـەوە لەسەر تایەیەک دادەنیشێت کە تایەیەکی دیکە لە تەنیشتیدایە.

میچ ئێڤانس

میچ ئیڤانس هەر لە یەکەم دەرکەوتنییەوە لە فۆرمولا E لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە وەکوو بەردی بناغەی پیشبڕکێی جاگوار TCS بووە. تاوەکو ئێستا میچ لە زیاتر لە ١٠٠ پێشبڕكێ لەگەڵ جاگواردا بەشداری کردووە، بە یەکەم بردنەوەمان لە فۆرمولاما E لە E-Prix ی ڕۆما لە ساڵی ٢٠١٩، ناوی خۆی لە نێو مێژووی تیمەکەدا نەخشاندووە. وەرزی پێشوو، میچ لە پاڵەوانێتی شۆفێراندا پلەی دووهەمی بەدەستهێنا، بە چوار سەرکەوتنی سەرسووڕهێنەر و حەوت جار بەدەستهێنانی ٣ پلەی سەرەتا.
شۆفێرێکی پێشبڕکێ بە عەزییەکی جاگوار TCSـەوە لەسەر سندوقێک دادەنیشێت و بۆ وێنەیەکی ستۆدیۆیی ڕادەوەستێت.

ئەنتۆنیۆ فێلیکس دا کۆستا

ئەنتۆنیۆ فێلیکس دا کۆستا، هەر لە سەرەتای دامەزراندنی فۆرمولا Eـەوە، کەسایەتییەکی سەرەکی بوو، هەروەها پایەیەکی بڵندی هەیە بەهۆی ئەو شارەزاییە تەکنیکییەی کە هەیەتی و ناوبانگێکی گەورەی بەدەستهێناوە وەکو بەهرەمەندێکی سەرنجڕاکێش و پڕ بە دەستکەوت لە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلی کارەبایی. یاریزانە پورتوگالییە تەمەن 34 ساڵەکە لە یەکەم وەرزی پاڵەوانێتی ئۆتۆمبێلە تەواو کارەباییەکان بەشداریکرد لە ساڵی 2014 و لەو کاتەوە لە زیاتر لە 140 پێشبڕکێدا بەشداریکردووە و تێیدا نازناوی (Drivers' World Championship) بۆ ساڵی 2019/2020 بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش بەدەستهێنا، هاوشانی 12 نازناوی دیکە و 15 جار پلەی سێ یەکەمەکان و هەشت جار بەدەستهێنانی جێی پێشەوە لەکاتی پێشبڕکێکاندا.
سێ پیاو لە ستۆدیۆیەکدا بۆ وێنە گرتن ڕاوەستاون، دوو پیاویان بە عەزییەکی پێشبڕکێی جاگوار TCSـەوە لە هەردوو لای ئەو یەکە کە کراسێکی ڕەشی تیمی لەبەردایە وەستاون.

ئیان جەیمس

"لەگەڵ ئەوەی دەچینە ناو وەرزی کۆتایی سەردەمی GEN3 Evo، دڵنیاین کە لەگەڵ ئەنتۆنیۆ و میچ ئەنجامی زۆر باش دەبینین، چونکە بە ڕاستی ئەوان ڕکابەریترین و سەرنجڕاکێشترین جووت شۆفێرن کە دەدۆزرێتەوە. بۆ ئەوەی بتوانیت سەرکردایەتی تیمە بەتواناکە لە جاگوار TCS Racing بکەیت بۆ ئەوەی بۆ سەرکەوتن لەسەر ڕێڕەو شەڕ بکات و لە هەمان کاتدا لە ڕێگەی کێبڕکێیەوە پێشەنگایەتی پەرەپێدانی EV بکات، سەربەرزییەکی تایبەتە."

پاڵەوانێتی جیهانیفۆرمۆلا E ABB FIA ساڵی ٢٠٢٤/٢٠٢٥

هاوبەشەکانمان
پێکەوە داهێنان، سەرکەوتن وەک یەک.

کاڵای بازرگانی

بەنێو فرؤشگا ئۆنلاینەکانماندا بگەڕێ. نایابترین دیاری بدۆزەرەوە.

یوتیوب

یوتیوب

لەگەڵ ئێمە وەرزەکە ئەزموون بکە.
X

X

لە هەواڵە نوێکان لە کاتێکدا کە ڕوودەدەن ئاگادار بەرەوە.
ئینستاگرام

ئینستاگرام

بۆ بینینی نوێترین وێنە و ڤیدیۆکان فۆڵۆومان بکە.
تیکتۆک

تیکتۆک

لەگەڵ ئێمە ڤیدیۆ درووست بکە، بڵاو بکەرەوە و ببینە.
یوتیوب

یوتیوب

لەگەڵ ئێمە وەرزەکە ئەزموون بکە.
X

X

لە هەواڵە نوێکان لە کاتێکدا کە ڕوودەدەن ئاگادار بەرەوە.
ئینستاگرام

ئینستاگرام

بۆ بینینی نوێترین وێنە و ڤیدیۆکان فۆڵۆومان بکە.
تیکتۆک

تیکتۆک

لەگەڵ ئێمە ڤیدیۆ درووست بکە، بڵاو بکەرەوە و ببینە.